ئیبڕاهیمۆڤیچ بۆ شەیتانە سوورەکان یاری ناکات

ئیبڕاهیمۆڤیچ
ئیبڕاهیمۆڤیچ

یاریگا

بەڕێوەبەری کارەکانی (ئیبڕاهیمۆڤچ)کاپتنی هەڵبژاردەی سویدی و یانەی پاریس سان جێرمان، ڕایگەیاند کە هیچ شتێک لەگەڵ یانەی مانچێستەر یۆنایتد نییە و مەرجیش نییە لەوێ یاری بکات.

لەم بارەیەوە، مینی ڕایۆڵا، بەرێوەبەری کارەکانی ئیبڕا بە ڕۆژنامەی (ئێکسپرێسن)ی سویدی ڕاگەیاندووە، کە هەواڵەکان باس لە ڕۆیشتنی ئیبرا بۆ یانەی مان یۆنایتد دەکەن، ئەوەش هەڵەیە، ڕاستە ئیبڕا ئازادە و من دڵنیام لەو ساتە واز لە تۆپی پێ ناهێنێ، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێک لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد ئەنجام نەدراوە، مەرجیش نییە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان یاری بکات،  ئەو لە دیاری کردنی چارەنووسی خۆی پەلە ناکات و دەتوانێت مووچەیەکی زۆریش مسۆگەر بکات.

ئیبڕاهیمۆڤیچ، کە تەمەنی 34 ساڵە و لە وەرزی ئەمساڵ لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان بە ژمارەیەکی پێوانەیی نازناوی گۆڵکاری خولی فەرەنسی بەدەستهێنا، بڕیاری داوە بۆ وەرزی داهاتوو لە یانە فەرەنسییەکە یاری نەکات و بۆ یانەیەکی دیکە کۆچ بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close