گەشتیارە بیانییەکانی میلانۆ لە چامپۆنزلیگ پشتگیری ڕیاڵ مەدرید دەکەن

بەشێک لە گەشتیارانی شاری میلانۆ
بەشێک لە گەشتیارانی شاری میلانۆ

یاریگا

بەر لە چەند کاتژمێرێک لە دەستپێکی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، هەزاران گەشتیار ڕوویان لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا کردووە و زۆربەی زۆریان ئاشکرایان کردووە، کە بۆ هاندانی ڕیاڵ مەدرید هاتوون.

بەگوێرەی هەواڵەکان، ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە هاندەرانی بیانی ڕوویان لە شاری میلانۆی ئیتالیا کردووە، زۆربەی ئەو گەشتیارانە لە وڵاتانی کەنداو و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و چەند ولاتێکی ئەوروپی هاتوون، ئەوەی مایەی سەرنجە لەو گەشتیارانە ئەوەیە، کە زۆربەی زۆریان بۆ هاندانی یانەی شاهانە ڕوویان لە میلانۆ کردووە، هەندێک لە گەشتیاران بە پۆشینی درێسی یانەی ڕیاڵ و هەڵگرتنی وێنەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە شەقامەکانی ئەو شارە دەسوڕێنەوە.

لە بەرامبەردا پێدەچێت، زۆرربەی هاندەرانی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە شاری مەدریدەوە بەرەو میلانۆ هاتبن، ئەوان بە پۆشینی درێسی یانەکەیان دروشم و گۆرانییەکانی تایبەت بەیانەکەیان لەشەقامەکانی میلانۆ دەڵێنەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close