ئه‌و پێکهاته زێڕینه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا وازیان له یاریکردن هێنا
یاریگا-زۆرجار کۆتایی وه‌رزێکی تۆپی پێ مانای هاتنه‌وه‌ی وه‌رزێکی دیکه نیه بۆ یاریزانان و بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی ده‌که‌ن.
ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵ کۆتایی خوله گه‌وره‌کای جیهان کۆمه‌ڵێک ئه‌فسانه و ئه‌ستێره‌ی دیاری جیهان ته‌مه‌ن ته‌نگی پێهه‌ڵچنین و ماڵئاواییان له چیمه‌نی سه‌وز و تۆپ و هانده‌ران کرد.
گۆڵپارێز : رۆجێرۆ سینی
ته‌مه‌ن ” ٤٣ ساڵ ، یانه : ساوپاولۆ ، ژماره‌ی یاری ١٢٧٣ یاری
هانده‌رانی خولی به‌ڕازیلی ده‌بێت له‌گه‌ڵ رووداوێک رابهێن که زۆربه‌یان نه‌بینیووه ئه‌ویش یاریگاکانی ئه‌و وڵاته‌یه بێ رۆجیرۆ سینی . ئه‌و گۆڵپارێزه‌ی ماوه‌ی ٢٤ ساڵه پارێزگاری له ساوپاولۆ ده‌کات ! ئه‌وه‌ی ناوبراو له سه‌رجه‌م گۆڵپارێزانی مێژووی تۆپی پێ جیا ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه که خاوه‌نی ١٣١ گۆڵه.
………..
هێڵی به‌رگری :
– جۆن هێیتینگا
ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ ، یانه : ئه‌جاکس ، ئه‌تڵه‌تیکۆ ، ئیڤه‌رتۆن ، فولهام ، هێرتابه‌رلین
ژماره‌ی یاری : ٥١٠
هێیتینگا له‌گه‌ڵ ئه‌جاکس ده‌ستی پێ‌کرد و کاروانێکی سه‌رکه‌وتووی به‌ڕێکرد ، هه‌رچه‌نده دوای به‌رلین گه‌ڕایه‌وه یانه دێرینه‌که‌ی به‌ڵام شکستهێنانی له دووه‌م هه‌وڵدا بووه هۆی ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نی ٣٢ ساڵیدا بڕیاری وازهێنان بدات.
………
نیمانیا ڤیدیج
ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ
یانه‌کان : رێد ستار ، سپارتاک مۆسکۆ ، مانچسته‌ر یونایتد ، ئینته‌ر.
ژماری یاری : ٥٤٧
ڤیدیج له یه‌کێک له باشترین به‌رگریکاره‌کانی ئه‌ورووپاوه گه‌یشت به‌وه‌ی له ئینته‌ر له ته‌واوی ئه‌م وه‌رزه‌دا هیچ یارییه‌کی نه‌کرد. له مانگی یه‌ک گرێبه‌سته‌که‌ی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و دواتریش به‌یه‌کجاری وازی له یاریکردن هێنا
………….
واڵته‌ر ساموێل
ته‌مه‌ن : ٣٨ ساڵ
یانه‌کان : نیوڵ ئۆڵد بۆیس ، بۆکا جۆنیۆرز ، رۆما ، ریاڵ مه‌درید ، ئینته‌ر ، بازل.
ژماره‌ی یاری : ٦٩١
سه‌ره‌ڕای پێکانی به‌رده‌وام ، والته‌ر ساموێل تا ته‌مه‌نی ٣٨ ساڵی له یاریگاکاندا مایه‌وه تاوه‌کو له سویسرا و له‌گه‌ڵ بازل کۆتایی به کاروانه دوورودرێژه‌که‌ی هێنا.
……………………..
هێڵی ناوه‌ڕاست
مایكڵ ئارتێتا
ته‌مه‌ن : ٣٤ ساڵ
یانه‌کان : بارسێلۆنا ، پاریس سان جێرمان ، رێنجه‌رز ، ریال سۆسیداد ، ئێڤه‌رتۆن ، ئارسناڵ
ژماره‌ی یاری : ٥٣٦
ئارتێتا یه‌کێک بوو له شانازییه‌کانی لاماسیا و وه‌کو ناوه‌ڕاستکارێکی پۆڵا ئاسا ناوی ده‌رکرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانده‌کرا رووبکاته یانه‌یه‌کی گه‌وره له کۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو بریاری وازهێنانی دا
…………
جێرماین جیناس
ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ
یانه‌کان : نۆتینهام ، نیوکاسڵ ، تۆتنهام ، ئه‌ستۆن ڤیلا ، کوینز پارک رێنجه‌رز.
ژماره‌ی یاری : ٤٥٧
جیناس ناوبانگی له ئینگلته‌را تێپه‌ڕینه‌کرد به‌ڵام وه‌کو ناوه‌راستکارێکی پڕ ووزه و به جوڵه و به‌هره‌دار ناسراوه. له کۆتایی ساڵئ ٢٠١٤ گرێبه‌سته‌که‌ی نوێنه‌کرایه‌وه و پاش ئه‌وه‌ی هیچ گرێبه‌ستێکی دیکه‌ی پێنه‌گه‌یشت بڕیاریدا به یه‌کجاری وازی له یاریکردن بهێنێت.
…………
خوان کارلۆس ڤالیرۆن
ته‌مه‌ن : ٤٠ ساڵ
یانه‌کان : لاس پاڵماس ، مایۆرکا ، ئه‌تڵه‌تیکۆ ، دیپۆرتیڤۆ
ژماره‌ی یاری : ٧٧٠
ڤالیرۆن له ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا یاریزانێکی ناسراو نه‌بوو به‌ڵام یه‌کێک بووه له به ئه‌زموونترین و دیارترین ناوه‌ڕاستکاره‌کانی لالیگا له ساڵانی رابردوودا. ناوبراو ١٣ ساڵی له یاریگای ریازۆر به‌سه‌ربرد پاشان له ٢٠١٤ گه‌ڕایه‌وه لاس پاڵماس و یارمه‌تی ئه‌و یانه‌یه‌ی دا بگه‌ڕێته‌وه لالیگا پاشان له‌م وه‌رزه‌دا وازی له یاریکردن هێنا
……….
رۆبه‌رت پیرێس
ته‌مه‌ن : ٤٢ ساڵ
یانه‌کان : میتز ، مارسیلیا ، ئارسناڵ ، ڤیاریاڵ ، ئه‌ستۆن ڤیلا ، گوا
ژماره‌ی یاری : ٦١٦
ره‌نگه واتان زانیبێت پیرێس ده‌مێکه وازی له یاریکردن هێناوه به‌ڵام له راستیدا تا کۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ش له هیندستان یاری ده‌کرد. پیرێس یه‌کێکه له ئه‌ستێره مێژووییه‌کانی ئارسناڵ و ئه‌ندامێکی نه‌وه زێڕینه‌که‌ی ئه‌و یانه‌یه
………
هێڵی هێرشبه‌ر
لوکا تۆنی
ته‌مه‌ن: ٣٨ ساڵ
یانه‌کان : مۆدینا ، ئیمپۆلی ، فیۆرێنزۆلا ، لۆدیجیانی ، تریڤیسۆ ، ڤیچێنزا ، بریشیا ، پالێرمۆ ، فیۆره‌نتینا ، بایه‌رن میونشن ، رۆما ، یۆڤێنتۆس ، نه‌صر ، ڤیرۆنا.
ژماری یاری : ٧٠٥
تۆنی یه‌کێک له‌و یاریزانانه‌ی زۆرترین یانه‌ی گۆڕیووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ زۆربه‌یاندا هه‌ستی گۆڵکردنی له‌ده‌ست نه‌داوه و یه‌کێک بووه له باشترین هیرشبه‌ره ئیتاڵییه‌کانی ده‌یه‌ی رابردوو. له وه‌رزی رابردوودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ٣٧ ساڵ بوو به‌ڵام له پێکهاته‌ی نمونه‌یی خولی ئیتاڵی و گۆڵکاری خوله‌که بوو
……….
راول گۆنزالیس
ته‌مه‌ن : ٣٨ ساڵ
یانه‌کان : ریاڵ مه‌درید ، شاڵکێ ، سه‌د ، نیو یۆرک کۆزمۆس
ژماری یاری : ١٠٣٤ یاری
راول گۆنزالێس گۆڵکاری مێژوویی ریاڵ مه‌درید بوو پێش کریستیانۆ ، کاروانه مێژووییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ قه‌ڵای سپی به ئاسانی له یاد ناکرێت. راول دوای مه‌درید هه‌مان راول نه‌بوو به‌ڵام ناوه‌که‌ی هه‌ر به گه‌وره‌یی ده‌مێنێته‌وه
………
دیگۆ میلیتۆ
ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ
یانه‌کان ؛ راسینگ ، جه‌نه‌وا ، زاراگۆزا ، ئینته‌ر
ژماره‌ی یاری : ٦٢٢
میلیتۆ باشترین ئاستی خۆی له‌گه‌ڵ ئینته‌ر نیشاندا و رۆڵێکی گرنگی گێڕا له به‌ده‌ستهێنانی چامپیۆنزلیگ له ساڵی ٢٠١٠ دا بۆ ئه‌و یانه‌یه.