هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا دوو یاریزانی بۆ گه‌ڕایه‌وه‌

44

یاریگا – هه‌ر یه‌كه‌ له‌ (تیاگۆ مۆتا و ریكاردۆ مۆنتۆلیڤۆ) یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا، گه‌ڕانه‌وه‌ ڕاهێنانه‌كانی ئه‌تزۆری پاش چاك بوونه‌وه‌یان له‌ پێكان.

به‌پێی ڕاپۆرتێكی بڵاوكراوه‌ی تۆڕی (سپۆرت مێدیاسێت)ی ئیتاڵی، مۆتا و مۆنتۆلیڤۆ ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجام دانی یۆرۆی 2016 كه‌ مانگی داهاتوو وڵاتی فه‌ره‌نسا میوانداری ده‌كات.

ئه‌و دوو یاریزانه‌ له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیادان، كه‌ 30 یاریزان له‌خۆ ده‌گرێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دانێلی دی ڕۆسی هێڵێكی ناوه‌ندی به‌هێز له‌ پێكهاته‌ی ئیتاڵیادا درووست بكه‌ن.

جێی ئاماژه‌یه‌، ڤایرۆسی پێكانه‌كان به‌رۆكی هێڵی ناوه‌ندی ئیتاڵیای گرتووه‌، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ (كلاودیۆ ماركیزیۆ و ماركۆ ڤێراتی) به‌شداری یۆرۆ ناكه‌ن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close