ماڕکا لەگەڵ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ یاریزانانی ڕیاڵ پارەیەکی خەیاڵی وەردەگرن

یانەی ڕیال مەدرید
یانەی ڕیال مەدرید

یاریگا

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ماڕکا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ بەدەست هێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ بڕیاری داوە یاریزانانی یانەکە بە بڕە پارەیەکی زۆر خەڵات بکات.

ڕۆژنامەی ماڕکای نزیک لە یانەی شاهانە لەم بارەیەوە، ئاشکرای کردووە، کە هەر یاریزانێکی ڕیاڵ لەگەڵ بەدەست هێنانی 11 مین پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگ، بڕی 600 هەزار یۆرۆ وەکو خەڵات وەردەگرێت، هەروەها لە ماڕکا هاتووە، کە بەدەستهێنانی ئەو پاڵەوانێتییە لە هەموو لایەک پارە بۆ خەزێنەی ڕیاڵ دەهێنێت، بردنەوە واتا بەشداری کردن لە مۆندیالی یانەکانی جیهان و پاڵەوانێتی سوپەر، ئەمەش واتە قازانجی زیاتر بەر یانەکە دەکەوێت.

لە درێژەی هەواڵەکە، ماڕکا ئاماژەی کردووە، کە لە کاتی بەدەستهێنانی 10 مین پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگدا هەر یاریزانێک بڕی 400 هەزار دۆلاری وەرگرت، بەڵام ئەم جارە خەڵاتەکە زیاد دەکات، ئەستێرەکانی یانەکەش بەم دواییە ئەو بابەتەیان لەگەڵ فلۆرۆنتینۆ پێرێز یەکلایی کردووەتەوە، بەمەش کەشێکی باش لە نێو یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید دروست بووە، بەر لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر ئاتلتەتیکۆ مەدرید کە سبەی شەو لە میلانۆ ئەنجام دەدرێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close