بەپەلە..مانچێستەر یۆنایتد مۆرینیۆی وەک راهێنەری یانەکە بە میدیاکان ناساند

مۆرینیۆ کاتی پێشکەش کردنی بە میدیاکان
مۆرینیۆ کاتی پێشکەش کردنی بە میدیاکان

یاریگا

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر لە کۆتاییدا یانەی مانچێستەر یۆنایتد (جۆزێ مۆرینۆ)ی وەکو ڕاهێنەری تازەی مانچێستەر یۆنایتد پێشکەش بە میدیاکان کرد.

ئەمڕۆ، یانەی مانچێستەر یۆنایتد، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، ڕایگەیاند کە زۆر خۆشحاڵە جۆزێ مۆرینیۆ وەک ڕاهێنەری یانەکە بە میدیاکان بناسێنێت و ئاشکرای کرد، کە گرێبەستی (سپێشەڵ وان) بۆ 3 ساڵ دەبێت و ئەگەریشی هەیە تا ساڵی 2020 درێژە بخایەنێت.

لە لایەن خۆیەوە، جۆزێ مۆرینیۆ، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە و گوتی” زۆر شت هەن کە ئەو یانەیە لە یانەکانی دیکە جیا دەکاتەوە، هەمیشە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد سەرنجی ڕاکێشاوم و پەیوەندییەکی بەهێزم لەگەڵ هاندەرانی هەبووە، بۆیە چاوەڕوانم هاندەرانی یۆنایتد لەچەند ساڵی داهاتوو دا لە پشتگیری کردنی یانەکە بەردەوام بن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close