بەپەلە: یاریزانێکی گرنگی بارسێلۆنا ریزەکانی ئەو یانەیە جێدێلێت

بارسێلۆنا
بارسێلۆنا
یاریگا
سەرچاوەکان لە ئیتاڵیا بڵاوییان کردەوە, بەرپرسانی یانەی یوڤێنتوس گەیشتونەتە رێکەوتن لەگەڵ خاڤیەر ماسکیرانۆ بەرگریکاری ئارجانتینی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا.

جیانلۆکا دی مارتزیۆ, رۆژنامەنوسی شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانانی بڵاویکردۆتەوە, بەرپرسانی یوڤێنتوس گەیشتونەتە رێکەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ماسکیرانۆ ناوەراست و بەرگریکاری ئارجانتینی یانەی بارسێلۆنا, ھەرچەند تا ئێستا بەرپرسانی یوڤێنتوس ھیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ ھاوتا ئیسپانیەکەیان نەکردووە, بەڵام رێکەوتنی سەرەتاییان لەگەڵ ئەو یاریزانە کۆتایی پێھێنا.

ماسکیرانۆ بە ھۆی ئەو کێشانەی کەلەلایەن باجی ئیسپانیاوە لە ماوەی رابردوو بۆی دروست کراوە, ئەو وڵاتە جێدێلێت, خانمە پیرەکەش ماوەیەکە چاودێری ئەو یاریزانە دەکەن.

خاڤیەر ماسکیرانۆ
خاڤیەر ماسکیرانۆ
Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close