یاریزانێکی لاو بە ناچاری واز لە یاریکردن دەھێنێت

گویدا فۆفانا
گویدا فۆفانا
یاریگا
گوێدا فۆفانا, ناوەراستکاری فەرەنسی یانەی لیۆنی ئەو وڵاتە بە ھۆی پێکانە یەک لە دوایەکەکانی بە ناچاری بە یەکجاری وازی لە یاریکردن ھێنا.

ئەمرۆ پێگەی وەرزشی “Goal” بڵاویکردەوە, فۆفانا ماوەیەکە بە ھۆی ئەو پێکانەی لە پێ تووشی بووە, ئازارێکی زۆری پێگەیشتووە, بۆیە دواجار پزیشکەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە یاریزانی فەرەنسی بە یەکجاری واز لە یاریکردن بھێنێت, چونکە بەردەوام بوونی لەسەر یاری, دەبێتە ھۆی ئیفلیج بوونی.

فۆفانای تەمەن ٢٥ ساڵان, لە ساڵی ٢٠١١ـەوە لە ریزەکانی ئۆلمپیک لیۆن یاری دەکات و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری لە ٧٤ یاریدا کردووە و چوار گۆلیشی تۆمار کردووە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close