ئاڕسناڵ و مانچێستەر یۆنایتد لەسەر ئاردا تۆران دەجەنگن

ئاردا تۆران بە درێسی بارسێلۆنا
ئاردا تۆران بە درێسی بارسێلۆنا

یاریگا

هەردوو یانەی ئەرسناڵ و مانچێستەر یۆنایتد خوازیارن گرێبەست لەگەڵ ئاردا تۆران، ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنا واژۆ بکەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی(دەیلی ستار)ی بەریتانی هەردوو یانەی ئەڕسناڵ و مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی هەوڵ دەدەن بارودۆخی سەختی ئەو یاریزانە تورکییە بقۆزنەوە و گرێبەستێکی لە وادەیگواستنەوەی هاوینە لەگەڵ واژۆ بکەن، بە تایبەتی دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنا گڵۆپی سەوزی بۆ ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە پێکرد، بە مەرجێک ئەو یانەی بیکڕێت بڕی 26 ملیۆن یۆرۆ بدات.

پپێشتر ئارادا تۆران، یاریزانی هەڵبژاردەی تورکیا، کە تەمەنی 29 ساڵە لە 25 یاری بۆ بارسا تەنها لە 9 یاریدا لە پێکهاتەی سەرەکی یاری کردووە و تەنها دوو گۆڵی تۆمار کردووە و 4 گۆڵێشی بۆ هاورێیانی دروست کردووە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close