مۆرینیۆ بێ ئاگایی خوێ راگەیاند

خۆزێ مۆرینیۆ
خۆزێ مۆرینیۆ
یاریگا
ماوەیەکە دەنگۆی بوون و نەبوونی خۆزێ مۆرینیۆ بە راھێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا بڵاو دەکرێتەوە, لە نوێترین دەرکەوتنیدا سپێشەل وان ھەموو شتێک رەتدەکاتەوە.

خۆزێ مۆرینیۆ, راھێنەری پۆرتوگالی کە شەوی رابردوو میوانی یاری بۆکس بوو, لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بەو دەنگۆیانە لەبارەی ئەوەوە بڵاوکرانەتەوە گوتی” من ئاگاداری ھیچ رێکەوتنێک نیم لەگەڵ بەرپرسانی مانچێستەر یونایتد, بۆیە ھەموو شتێک رەتدەکەمەوە, سپێشەل لە وەلامی ئەو پرسیارەدا کە قسەی چیە بۆ ئەو بڵاوکراوانەی بەرپرسانی یونایتد کە دەڵێن لەگەڵیدا گەشتۆنە رێکەوتن گوتی” باوەر ناکەم بەرپرسانی مان یو شتێکی ئەم شێوەیان بڵاوکردبێتەوە, پێویسە چاوەرێ بکەین لە داھاتوو چی روودەدات.

شەوی رابردوو, دوای کۆتایی ھاتنی یاری نێوان مانچێستەر یونایتد و کریستال پالاس لە جامی فا, سەرچاوەکان بە پشت راستیەکی زۆرەوە بڵاوییان کردۆتەوە, مۆرینیۆ بووەتە راھێنەری شەیتانە سورەکان.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close