bbc ڕیاڵ مەدرید بە دوای تۆمار کردنی ڕیکۆردێکی مێژوویی دەگەڕێت

bbc ڕیاڵ مەدرید
bbc ڕیاڵ مەدرید

یاریگا

دوای تەواو بوونی لالیگای ئیسپانیا، bbc ی ڕیاڵ مەدرید بەدوای تۆمار کردنی ڕیکۆردێکی تازە دەگەڕێت، کاتێک هەوڵ دەدات ژمارەی گۆڵەکانی لە 98 گۆڵ بۆ 100 گۆڵ بۆ یەکەمین جار بەرز بکاتەوە.

لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا کە بڕیارە ڕۆژی 28-5-2016 لە شاری میلانۆ بەڕیوەبچێت، bbc ڕیاڵ مەدرید کە پێک هاتووە لە کریستیانۆ و بەیل و بن زیمە، هەوڵ دەدەن ڕیکۆردێکی مێژوویی بۆ خۆیان تۆمار بکەن، ڕیکۆردەکەش ئەوەیە کە بتوانن کۆی گۆڵەکانیان بۆ یەکەمین جار لە یەک وەرزدا بۆ 100 گۆڵ بەرز بکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش bbc کە لە وەرزی ئەمساڵ 98 گۆڵیان تۆمار کردووە، پێویستیان بۆ تۆمار کردنی دوو گۆڵە لە یاری ئاتلەتیکۆ مەدرید دەبێت، کە هێڵێکی بەرگری زۆر تۆکمەی هەیە، بۆ ئەوەی ئەو ڕێکۆردە تازەیە تۆمار بکات.

ئاشکرایە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانیویەتی بە تەنها 51 گۆڵ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید تۆمار بکات، لەکاتێکدا بن زیمە توانی 28 گۆڵ تۆمار بکات و گاریس بەیلیش 19 گۆڵی لە وەرزی ئەمساڵ تۆمار کردووە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close