دیبالا بەشداری ئۆلمپیاد ناکات

پابلۆ دیبالا
پابلۆ دیبالا
یاریگا
پابلۆ دیبالا, ھێرشبەری لاوی ھەڵبژاردەی ئارجانتینا و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا, دڵگرانە بە ھۆی بانگھێشت نەکردنی بۆ ریزەکانی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی.

دیبالا دوای یاری شەو یرابردووی یانەکەی بەرامبەر ئەیسی میلان لە جامی ئیتاڵیا, سەبارەت بە بانگھێشت نەکردنی بۆ کۆپا ئامێریکا گوتی” دڵتەنگ بووم, کاتێ ئەو ھەواڵەم بیست بانگھێشتی کۆپا ئامێریکا نەکراوم, چونکە پێشتر بەرپرسانی یوڤێ پێیان گوتبووم رێگەت پێدەدەین بەشداری کۆپا ئامێریکا بکەی.

ھێرشبەری لاوی تانگۆ, ئەمەشی نەشاردەوە کە ناتوانێت بەشداری یارییەکانی ئۆلمپیادێ ریۆ٢٠١٦ بکات, چونکە بەرپرسانی یانەکەی رێگەی پێنادەن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close