Sky Sport: مۆرینیۆ بووە راھێنەری مانچێستەر یونایتد

خۆزی مۆرینۆ
خۆزی مۆرینۆ
یاریگا
شەوی رابردوو دوای کۆتایی ھاتنی یاری کۆتایی جامی فا, سەرچاوەکان بڵاوییان کردەوە خۆزی مۆرینۆی پۆرتوگالی بووەتە راھێنەری مانچێستەر یونایتد.

رۆژنامەی Sky Sport ئاشکرای دەکات, ھەفتەی رابردوو بەرپرسانی یانەی مانچێستەر یونایتد گەیشتۆنەتە رێکەوتن, لەگەڵ خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی, بۆیە ئەو راھێنەرە وەرزی داھاتوو ئەرکی راھێنەرایەتی شەیتانە سوورەکان دەگرێتە ئەستۆ.

لەلایەکی ترەوە, جانلۆکا دی مارتزیۆ, رۆژنامەنووسی شارەزا لە بازارەکانی گواستنەوە, لەلایەن خۆیەوە بۆ جاری یەکەم ئەو ھەواڵەی پشت راست کردەوە, بۆیە پێدەچێت سبەی دووشەممە, بە فەرمی ئەو ھەواڵە بڵاو بکرێتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close