سەرۆکی لیگای ئیسپانیا لە چامپیۆنزلیگ هاندەری ڕیاڵ مەدرید دەبێت

سەرۆکی لیگای ئیسپانیا
سەرۆکی لیگای ئیسپانیا

یاریگا

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرۆکی لالیگا ئاشکرای کرد، کە لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ حەز دەکات یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ئاتلەتیکۆ مەدرید بباتەوە.

لەم بارەیەوە، خافێر تیباس لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی ئیسپانیا، گوتی” لە یاری کۆتایی من وەک هاندەرێکی ریال مەدرید پشتگیری ئەو یانەیە دەکەم، ئاتلەتیکۆ یانەیەکی بەهێزە، ناتوانی بە ئاسانی گۆڵی لەسەر تۆمار بکەی، ئەوان هیچ بۆشاییەک لە یاریگا بە بەرانبەرەکەیان نادەن و دەشتوانن هەلی گۆڵکردن بۆ خۆیان دروست بکەن”.

لەکۆتاییدا سەرۆکی لیگای ئیسپانیا ئاماژەی کرد، کە یانەی ئاتلەتیکۆ هەوڵ دەدات تۆڵەی ساڵی 2014 بکاتەوە، کاتێک لە دواساتەکانی یاری چامپیۆنزلیگیان بۆ بەرژوەندی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە کیس چوو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close