برای خۆکوژێکی داعش بەشداری ئۆلمپیاد دەکات

موراد لاچرۆیی
موراد لاچرۆیی
یاریگا
موراد لاچرۆیی, یاریزانی تایکواندۆی بەرەگەز مەغریبی ھەڵبژاردەی بەلجیکا, برای یەکێک لە خۆکوژەکانی برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا, بەشداری لە یارییەکانی ئۆلمپیادی ریۆ٢٠١٦ دەکات.

موراد لە پالاوانیەتی ئەوروپا توانی میدالیای زیو بەدەست بێنێت, بەم ھۆیەوە بەشداری لە یارییەکانی ئۆلمپیادی ریۆدۆجانیەرۆی برازیل دەکات, تایکواندۆکاری بەلجیکی لەبارەی براکەیەوە, کە یەکێک بوو لە خۆکوژەکانی ئەم دواییەی برۆکسل گوتی” من لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە ھیچ پەیوەندیم لەگەڵ ئەو برایەم نەما, ھەروەھا ناوبراو سەبارەت بە خۆکوژییەکەی پایتەختی بەلجیکا شەرمەزاری خۆی راگەیاندووە.

یاریزانی بەرەگەز مەغریبی پێشتر لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەلجیکا, لە کێشی ٥٤ کیلۆگرامدا توانیویەتی ناسناوی پالەوانیەتی بەدەست ھێناوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close