نۆلیتۆ ئامادەنیە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات

نۆلیتۆ
نۆلیتۆ
یاریگا
نۆلیتۆ, ھێرشبەری ئیسپانی یانەی سێلتاڤیگۆی ئەو وڵاتە, ئامادەنیە جارێکی تر بگەرێتەوە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا.

نۆلیتۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەی ” Four Four two” گوتی” ماوەیەکە بەرپرسانی بارسێلۆنا لە ھەوڵی ئەوەدان رازیم بکەن جارێکی تر بگەرێمەوە ریزەکانی ئەو یانەیە, بەڵام بە داوای لێبوردنەوە ئەو گرێبەستە رەتدەکەمەوە و دەمەوێت تا کۆتایی ھاتنی گرێبەستەکەم لەگەڵ سێلتا بەردەوام بم.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ھێرشبەری ئیسپانی ھەموو ئەو شتانەی رەتکردەوە کە رق و کینەی لە دڵدا مابێت بەرامبەر ئەو یانەیەوە, لەبەر ئەوەی پێشتر سێ وەرز لە تیپی دووەمی بارسێلۆنا یاریکردووە و ھیچ گرنگیەکی پێنەدراوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close