ئینتەر میلان گواستنەوەی ئامانجەکەی یەکلاکردەوە

ئێڤەر بانێگا
ئێڤەر بانێگا
یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا, ماوەیەکە ھەوڵ بۆ رازیکردنی ئێڤەر بانێگا, یاریسازی ئارجانتینی یانەی سێڤییای ئیسپانیا دەدەن, بۆیە دواجار ئەو یاریزانە رەزامەندی دەربریوە پەیوەندی بە یانەی ئیتاڵیەوە بکات.

خاڤیەر زانێتی, بەرێوەبەری وەرزشی ئارجانتینی یانەی ئینتەر میلان, ئەمرۆ لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای کردووە, بانێگا دواجار رازی بووە وەرزی داھاتوو لە ریزەکانی یانەکەمان یاری بکات, بۆیە لە چەند رۆژی داھاتوو, کۆتایی بەو پرۆژەیە دەھێنرێت.

بانێگا ھاوینی ئەمساڵ کۆتایی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ سێڤییا, بۆیە وەک یاریزانێکی سەربەست پەیوەندی بە ریزەکانی ئینتەر میلانی ئیتاڵیاوە دەکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close