پیتەر چیک کۆتا ھەفتە ناسناوێکی تاکە کەسی بەدەستھێنا

پیتەر چیک
پیتەر چیک
یاریگا
رکابەری بەدەستھێنانی دەستەوانەی زێرین, لەلایەن گۆلپارێزەکانی پریمەر لیگ تا کۆتا یاری یەکلانەبوەوە, بەڵام دواجار کریس سمۆلینگ ئەو ناسناوەی پێشکەش بە پیتەر چیک گۆلپارێزی ئارسێنال کرد.

دێڤید دی خیا, گۆلپارێزی مانچێستەر یونایتد پێش یاری شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر بۆرنمۆس, خاوەنی ١٥ کلین شیت بوو, بەڵام لەو یارییەدا سمۆلینگی بەرگریکاری یانەکەی, بە ھەڵە گۆلێکی لە خۆیان تۆمار کرد, ھەربۆیە ئەو ناسناوە بووە بەشی پیتەر چیک, کە ئەو خاوەنی ١٦ کلین شیت بوو.

جۆھارت, شمایکل, پیتەر چیک و دی خیا ئەو چوار گۆلپارێزە لە دوا گەری پریمەر لیگ, خاوەنی ١٥ کلین شیت بوون, بەڵام لە کۆتایی یاری بێجگە لە پیتەر چیک, ھەرسێ گۆلپارێزەکەی تر گۆلیان لێ تۆمار کرا.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close