ئیبراھیمۆڤیچ یانەکەی وەرزی داھاتووی ئاشکرا دەکرێت

زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ
زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ
یاریگا
زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ, ھێرشبەری سویدی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا, دوای ئەوەی ئاشکرای کرد، ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا نوێبکاتەوە, چەند یانەیەک ھاتنە سەر ھێل بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

ئەمرۆ پێگەی ساکرامێنت ئاشکرای کردووە, ئیبرا گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە, ھەربۆیە لە ماوەی رابردوو بەرپرسانی ھەریەک لە یانەکانی ئارسێنال و مانچێستەر یونایتد دەستیان بە ھەوڵەکانیان کردووە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە, بەڵام مانچێستەر شانسێکی زیاتری ھەیە بۆ بەدەست ھێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە.

لەلایەکی ترەوە, چەند یانەیەکی ئەمریکی بۆ گواستنەوەی ئیبرا, ئامادەن پارەیەکی باش خەرج بکەن, بەڵام زلاتان نایەوێت وەرزی داھاتوو بچێتە خولی ئامریکا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close