ئیبراھیمۆڤیچ ناوی یانەکەی وەرزی داھاتوو ئاشکرا دەکات

زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ
زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ
یاریگا
زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ, ھێرشبەری سویدی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ئاشکرای دەکات, ناوی یانەکەی داھاتووی دەزانێت, بەڵام تا ئێستا بە ھیچ کەسێکی نەگووتووە.

ئیبرا دوایین یاری خۆی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، بەرامبەر یانەی نانت ئەنجامدا, تا ئێستا ھیچ کەسێک لەداھاتووی ئەو ھێرشبەرە بە توانایە ئاگادار نیە, بەڵام ئەو یاریزانە دوای کۆتایی ھاتنی یاری یانەکەی بەرامبەر نانت گوتی” من ناوی یانەکەی داھاتوو دەزانم, بەڵام ئەمشەو ئەوەتان پێ ناڵێم و بەم زووانە ھەمووتان دەزانن وەرزی داھاتوو لەگەڵ کام یانە یاری دەکەم”.

زلاتان ئیبراھیمۆڤیچی تەمەن ٣٤ ساڵ, گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان بە کۆتا ھاتووە و تا ئێستاش داھاتووی خۆی یەکلانەکردۆتەوە, بۆیە دەنگۆی ئەوە ھەیە وەرزی داھاتوو لە یانەیەکی تر بەردەوام بێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close