لازیۆ گفتوگۆ لەگەڵ راھێنەرێکی ئارجانتینی دەکات

لازیۆ
لازیۆ
یاریگا
خۆرخێ سامپاولی, راھێنەری ئارجانتینی لە ماوەی رابردوو ناوی بەستراوە بە پۆستی راھێنەرایەتی یانەی لازیۆی ئیتاڵیا, بۆیە بەپرسانی ئەو یانەیە لە ھەوڵی ئەوەدان ناوبراو رازی بکەن.

رۆژنامەی ” سکای” سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە, بەرپرسانی یانەی لازیۆ دەیانەوێت دەست بە گفتوگۆ کردن بکەن, لەگەڵ خۆرخێ سامپاولی راھێنەری ئارجانتینایی, بۆ ئەوەی وەرزی داھاتوو ئەرکی راھێنەرایەتی یانەکەیان بگرێتە ئەستۆ. ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە, بێجگە لە لازیۆ سامپاولی لە ھەریەک لە یانەکانی ڤالێنسیای ئیسپانیا و ئایک ئاسینسی یونانیش داوا کراوە.

پێدەچێت سامپاولی داوای موچەیەکی زۆری لە بەرپرسانی لازیۆ کردبێت, بەم ھۆیەوە بەرپرسانی یانەی ئیتاڵی, لە ھەوڵی ئەوەدان ئەو بڕە موچەیەی کە راھێنەری ئارجانتینی داوای دەکات, کەمی بکاتەوە.

خۆرخێ سامپاولی
خۆرخێ سامپاولی
Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close