یوڤێنتوس کۆتایی بە گواستنەوەی یاریزانێکی برازیلی ھێناوە

ماتیۆس پرییەرا
ماتیۆس پرییەرا
یاریگا
بەرپرسانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا, لەسەر گواستنەوەی ماتیۆس پرییەرا ناوەراستکاری برازیلی یانەی کۆرنتیانزی ئەو وڵاتە, گەیشتۆتە رێکەوتن.

ئەمرۆ پێگەی “سکای سپۆرت”ـی ئیتاڵیا ئاشکرای کرد, بەرپرسانی خانمە پیرەکە گەیشتونەتە رێکەوتن, لەگەڵ بەرپرسانی یانەی برازیلی بۆ گواستنەوەی ماتیۆسی ناوەراستکار, بۆیە بریاروایە ئەو یاریزانی سبەی بچێتە شاری تۆرینۆ و پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدات و دوای پشکنینەکان گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ دەکرێت.

ماتیۆسی ١٨ ساڵ, دوای پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی خانمە پیرەکەوە, لەلایەن بەرپرسانی ئەو یانەوە, بە شێوەیەکی کاتی دەگوازرێتەوە یانەیەکی تری سێریا ئەی, بۆ پەیداکردنی شارەزاییەکی زیاتر.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close