ئەمرۆ دادگا دوایین بریاری لەسەر تانەکەی پلاتینی دا

میشێل پلاتینی
میشێل پلاتینی
یاریگا
میشێل پلاتینی, سەرۆکی پێشوی یوێفا پاش ئەوەی چەند کەیسێکی تێوەگلانی گەندەڵی لەسەری ئاشکرا بوون, لەلایەن دادگای وەرزشیەوە, بۆ ماوەی شەش ساڵ لە بەشداریکردنی ھەر چالاکیەکی وەرزشی سڕکرا.

پلاتینی, دوای ئەو بڕیارەی فیفا, تانەی لە بریارەکەیدا, بۆیە ئەمرۆ دادگا پێداچوونەوەی لەسەر ئەو بریارە کردوو و تانەکەی پیاوی فەرەنسی رەتکردەوە, بەڵام سزادانەکەی لە شەش ساڵەوە بۆ چوار ساڵ کەمکردەوە, بۆیە ناوبراو دوای چوار ساڵی تر, رێگەی پێدەدرێت بگەرێتەوە سەر چالاکیەکانی.

لە لایەکی ترەوە, پارێزەری کەیسی میشێل پلاتینی ئاشکرای دەکات, پیاوی فەرەنسی دوای ئەو بریارەی دادگا, بریاریداوە واز لە پۆستەکەی بھێنێت, بۆیە پێدەچێت بەرپرسانی یوێفا لە ماوەی داھاتوو سەرۆکێکی نوێ بۆ یەکێتیەکەیان دەست نیشان بکەن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close