زیدان یەکلایی دەکرێتەوە

پێرێز و زیدان
پێرێز و زیدان
یاریگا
زینەدین زیدان, راھێنەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا, بە ھۆی ئەنجامە باشەکانی لەگەڵ یانەکەیدا, وایکردووە بەرپرسانی یانە بیر لە ھێشتنەوەی بکەن.

ئەمرۆ رۆژنامەی “as”ـی وەرزشی ئیسپانیا بڵاویکردەوە, فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید, بریاریدا بۆ وەرزی داھاتوو زیدان لەسەر پۆستەکەی بەردەوام بێت, چونکە ناوبراو دوای شکستدانی بارسێلۆنا لە کلاسیکۆ و سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ, تواناکانی سەلماندووە و راھێنەرێکی لێھاتویە بۆیان.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە, ئەو بریارەی پێرێز ھیچ کاریگەری سەرکەوتنی یانەکەی بۆ یاری کۆتایی لەسەر نەبووە, چونکە پێش ھەفتەیەک ئەو بریارەی بە بەرپرسانی یانەکەی راگەیاندووە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close