لەوانەیە مۆدریچ بەشداری فینالی چامپیۆنز لیگ نەکات

یاریگا

لوکا مۆدریچ
لوکا مۆدریچ

دوای سەرکەوتنی یانەی ریال مەریدی ئیسپنیا، لە یاری هاتنەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی ئینگڵتەار، چەند سەرچاوەیەک بڵاوییان کردووە، لوکا مۆدریچ ناوەراستکاری شاهانەکان قسەی نەشیاوی بە ناوبژیوانی یارییەکە گووتووە.

ئەمرۆ رۆژنامەی 24sataی کرواتیا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ناوبژیوانی یارییەکە لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکە فاولێک لە بەرژەوەندی ستیزن ئەژار دەکات، مۆدریچ لەسەر کورسی یەدەک ئەو کات قسەی دوور لە گیانی وەرزشی بەرامبەر ناوبژیوان بەکار هێناوە، ئەمەش دوای ئەو دێت کە چەندینجار سەیری ئەو دیمەنە کراوە و لە لێوەکانی دەرکەوتووە ئەو کارە دەکات.

بەم هۆیەوە، چاوەرێ بەرپرسانی یوێفا دەکرێت و پێدەچێت ئەگەر ئەم کارەی مۆدریچ راست بێت، ئەوا بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ سڕ بکرێت، هەرچەند تا ئێستا یوێفا هیچ شتێکی لەو بارەیەوە بڵاو نەکردۆتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close