بەیل وەڵامی پیلیگرینی دەداتەوە

گاریت بەیل
گاریت بەیل
یاریگا
گاریت بەیل, ھێرشبەری وێلزی یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا دوای ئەوەی مانوێل پیلیگرینی, راھێنەری مانچێستەر سیتی رایگەیاندبوو کە رکابەرەکەیان بە چانس سەرکەوتنیان بەدەست ھێنواە, وەڵامی راھێنەری شیلیایی دایەوە.

بەیل لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە لێدوانەکانی پیلیگرینی راھێنەری مانچێستەر سیتی گوتی” راستە کەمێک چانسمان ھەبوو لە یاری بەرامبەر مانچێستەر سیتی, بەڵام بەو مانایەش نیە کە بە چانس سەرکەتنمان بەدەست ھێنابێت, ئەوان لە ھەردوو یاری چوون و ھاتنەوە تەنھا یەک شوتیان ئاراستەی گۆل کرد, ئەوەش مانای ئەوەیە کە توانای رکابەرییان لەگەڵ ئێمە نەبوو.

شەوی رابردوو لە یاری ھاتنەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ, یانەی ریال مەدرید بە گۆلێکی بێ وەلام مانچێستەر سیتی تووشی شکست کرد و سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close