نیمچە فەرمی: بایرن میونشن لەگەڵ یاریزانێکی رۆما گەیشتە رێکەوتن

میرالیم پیانیچ
میرالیم پیانیچ
یاریگا
ئەمرۆ سەرچاوەکانی ئەڵمانیا بڵاوییان کردەوە, بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی وڵاتەکەیان گەیشتونەتە رێکەوتن لەگەڵ میرالیم پیانیچ, یاریسازی بۆسنی یانەی رۆمای ئیتاڵیا.

رۆژنامەی TZ Sportـی ئەڵمانیا ئەمرۆ بڵاویکردەوە, بەرپرسانی باڤاری توانیان لەگەڵ پیانیچ یاریسازی یانەی رۆمای ئێتاڵیا بگەنە رێکەوتن, بۆ ئەوەی وەرزی داھاتوو ئەو یاریزانە لە ریزەکانی یانەکەیان یاری بکات, سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە , یاریزانی تەمەن 26 ساڵی بۆسنی بە بڕی 38 ملیۆن یورۆ وەرزی داھاتو ولە بۆندێز لیگای ئەڵمانیا یاری دەکات.

پیانیچ وەرزی ئەمساڵ لە سێریا ئەی ئیتاڵیا, توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و لەگەڵ یانەکەیدا 9 گۆل و 10 پاسی گۆلی ھەبووە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close