فەرمی: ئەمشەو یاریزانێکی گرنگ بەشداری یاری هاتنەوەی چامپیۆنز لیگ ناکات

پابلۆ زابالێتا
پابلۆ زابالێتا
یاریگا
پابلۆ زابالێتا, بەرگریکاری ئارجانتینی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا بە ھۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە, ناتوانێت بەشداری لە یاری ئەمشەو بەرامبەر ریال مەدرید لە یاری ھاتنەوەی چامپیۆنز لیگ بکات.

زابالێتای بەرگریکاری بالی راستی ستیزێن, ئەمرۆ لە ئینستاگرامی تایبەت بە خۆی ئاشکرای کرد, بە ھۆی ئەو پێکانەی کە تووشم بووە, دەمەوێت بڵێم بەداخەوە ئەمشەو ناتوانم بەرامبەر ریال مەدرید یاری بکەم و پێدەچێت ات کۆتایی ئەم وەرزەش بگەرێمەوە یاریگاکان.

ئەمشە لە یاری ھاتنەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ, لە ناو یاریگای چامپیۆنز لیگ, ریال مەدریدی ئیسپانیا لە کاتێکدا میوانداری مانچێستەر سیتی دەکات, ھەردوویانە لە یاری چووندا بێ گۆل یەکسان بوون.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close