یوڤێنتوس بەرگریکارێکی بارسێلۆنای کردۆتە ئامانج

خاڤیەر ماسکێرانۆ
خاڤیەر ماسکێرانۆ
یاریگا
بەرپرسانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا, لە پێناو گواستنەوەی خاڤیەر ماسکێرانۆ بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا ئیسپانیا, دەستیان بە ھەوڵەکانیان کردووە.

رۆژنامەی “Sport”ـی ئیسپانی ئاشکرای دەکات, بەرپرسانی خانمە پیرەکە بۆ شوێنگرەوەی کلاودیۆ مارکیزیۆ, بەرگریکاری یانەکەیان کە بە ھۆی پێکانەوە تا مانگی ئۆکتۆبەری داھاتوو ناتوانێت بگەرێتەو ەیاریگاکان, دەیانەوێت خاڤیەر ماسکێرانۆی ٣٢ ساڵ بگوازنەوە ریزەکانیان.

ماسکێرانۆی ئارجانتینی تا ساڵی ٢٠١٨ گرێبەستی ھەیە لەگەڵ کەتەلۆنیەکان, بۆیە کێشەی سەرەکی یوڤێنتوس بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە, بڕی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی, کە دەکاتە ١٠٠ ملیۆن یورۆ.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close