په‌یامێک له یاریگاوه بۆ فانه‌کانی
یاریگا-به ناوی ستافی نوسه‌رانی ماڵپه‌ڕی یاریگاوه به پێویستی ده‌زانین سوپاسی ته‌واوی هه‌واداران و هاوڕێیانمان بکه‌ین بۆ پاڵپشتی و خه‌مخۆریتان بۆ یاریگا.
دوێنی یاریگا په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووک له‌ده‌ستدا که خاوه‌نی نزیکه‌ی نیو ملیۆن فان بوو به‌هۆکارێکی نادیار. سه‌ره‌ڕای قورسی بارودۆخه‌که بۆ ئێمه ، به‌ڵام پاڵپشتی ده‌ربڕینی هه‌زاران هه‌واداری یاریگا به نامه و کۆمێنت و ته‌له‌فۆن و که‌مپه‌ینی ئۆنڵاین ، بووه هۆی ئه‌وه‌ی دڵته‌نگیمان له یاد بکه‌ین و به رۆحیه‌تێکی به‌رزتره‌وه خزمه‌تی سه‌دان هه‌زار وه‌رزشدۆستی کورد بکه‌ین که ساڵانێکه یاریگایان گرتۆته سه‌رچاوه‌ی خۆیان بۆ هه‌موو هه‌واڵ و زانیارییه‌کی وه‌رزشی.
سوپاسی گه‌وره‌یی و دڵسۆزیتان ده‌که‌ین و یاریگا هه‌میشه له‌گه‌ڵتان ده‌بێت .
لینکی په‌یجه نوێکه‌مان : https://www.facebook.com/YarigaVIDEO/