مەھدی عەتیە دەگەرێتەوە ئیتاڵیا

مەھدی عەتیە
مەھدی عەتیە
یاریگا
مەھدی عەتیە, بەرگریکاری مەغریبی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا, دوای پەیوەندیکردن بە ریزەکانی باڤارییەوە, بە ھۆی کەمی یاریکردن لە پێکھاتەی سەرەکی, بریاریداوە جارێکی تر بگەرێتەوە سێریا ئەی.

رۆژنامەی ” توتۆ سپۆرت”ـی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات, بەرپرسانی یوڤێنتوس بۆ شوێنگرەوەی کیەلینی بەرگریکاری یانەکەیان, دەیانەوێت مەھدی عەتیە بە شێوەیەکی کاتی و بۆ ماوەی یەک وەرز لەگەڵ بەندی گواستنەوەی ھەمیشەیی بگوازنەوە ریزەکانیان, بۆیە لە ھەوڵی ئەوەدان بەرپرسانی یانەی ئەڵمانی رازی بکەن.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە, بەرپرسانی باڤاری بەو گواستنەوەیە رازی دەبن, چونکە بڕی گواستنەوەی کینگلی کۆمان یاریزانی کاتی یانەکەیان, کە لە یانەی یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بەو یانەوە کردووە, ٢١ ملیۆن یورۆیە و ئەوانیش بەو پارەیە دەستبەرداری مەھدی عەتیە دەبن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close