هەوالێکی خۆش بۆ هاندەرانی بایرن میونشن

13091797_997699096964498_1350170744_o

یاریگا-جرێمی بواتێنگ، بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دوای سێ مانگ بە هۆی پێکانەوە دوور کەوتن لە یاریگا، دەتوانێت لە یاری داهاتووی یانەکەی بەشداری بکات.

بواتێنگی بەرگریکاری باڤارییەکان، پاش ئەوەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر هامبۆرگ تووشی پێکان بوو، ئیتر بەو هۆیەوە نەیتوانی بەشداری لە یارییەکانی یانەکەیدا بکات، بەڵام سەرچاوەکانی ئەو وڵاتە ئاشکرایان کردووە، بەرگریکاری ئەڵمانی توانای بەشداریکردنی لە یاری شەوی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید، لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ هەیە.

بریاروایە شەوی داهاتوو، لە یاری چوونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ، هەردوو یانەی بایرن میونشن و ئاتلەتیکۆ مەدرید رووبەرووی یەکتر ببنەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close