فەرمی : بەشداریکردنی ڤاردی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد یەکلایی کرایەوە

13077149_997699273631147_950695802_n

یاریگا-جەیمی ڤاردی، یایزانی یانەی لیستەرسیتی ئینگڵتەرا پاش ئەوەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر وێستهام یونایتد بە کارتی سوور دوورخرایەوە، ئەمرۆ یەکێتی تۆپی پێ ئینگڵتەار بریاریدا بە هۆی رەفتاری ناوەرزشی بەرامبەر ناوبژیوان، بۆ یارییەکی تریش سڕ بکرێت.

پێگەی فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵتەرا بڵاویکردەوە، دوای بە دواداچوونێکی وورد لەلایەن بەرپرسانی تۆپی پێ ئەو وڵاتەوە، بریاردرا کە جەیمی ڤاردی گۆلکاری یانەی لیستەر سیتی، بە هۆی رەفتاری نا وەرزشی بەرامبەر ناوبژیوانی یارییەکە، بۆ یارییەکی تریش دوور بخرێتەوە، بەم هۆیەوە داواکەی بەرپرسانی ئەو یانەیەش رەتکرایەوە کە داوایان کردبوو بۆ یاری داهاتووی یانەکەیان بەشداری بکات.

لیستەر سیتی پێشەنگی پریمەر لیگ، لە یاری داهاتتویان لە یاریگا ئۆلدترافۆرد رووبەرووی مانچێستەر یونایتد دەبنەوە، بە سەرکەوتن لەو یارییەدا، بە دوو هەفتە پێش کۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵ، ناسناوی پریمەر لیگ مسۆگەر دەکەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close