دوای 27 ساڵ بریار لەسەر قوربانیانی ھیلسبرو دەرکرا

بریتانیا
بریتانیا
یاریگا
27 ساڵ و یازدە رۆژ پێش ئێستا, لە یاری پێش کۆتایی جامی ئینگڵتەرای نێوان ھەردوو یانەی نۆتینگھام فۆرست و لیڤەرپول, ٩٦ ھاندەری لیڤەرپول بونە قوربانی.

ئەمرۆ پێگەی Liverpool Eco بڵاویکردەوە, روداوەکەی ھیلسبرۆ یەکێک لە جەرگ بڕترین روداوە وەرزشیە ناخۆشەکانی بریتانیا بوو, ئەو روداوە لەگەڵ بۆچونە توندەکانی مرگارت تاچرۆ رۆژنامەنوسی ئەو کاتی سان ناخۆشتر و تالتر بوون, لەو کاتەی حکومەتی بریتانیا ھەوڵیدا کە خۆی لەو روداوە بدزێتەوە, بەوەی کە ھاندەرانی لیڤەرپول بە شێوەیەکی بێ رەحامنە ھێرشیان کردۆتە سەر پۆلیس و بووەتە ھۆکاری ئەو روداوە.

دواجار دادگای بریتانیا دوای 27 ساڵ تاوانبارانی ئەو روداوەی دۆزییەوە کە پێک دێت,داڤید داکنفیلد بەرپرسی پۆلیسی ئەو کات و بەرپرسی ئاسایش و تەندروسی ئەو کاتی یاریگاکە بە تاوانبار دەست نیشانکران.

بەم ھۆیەوە ئەو دادگاییە دەبێتە درێژترین دادگایی لە مێژووی بریتانیا, بە ھۆی ئەوەی کە دوای ٢٧ ساڵ, ئینجا بریار لەسەر ئەو کەیسە دراوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close