یوڤێنتوس په‌له‌ده‌كات له‌ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی مۆراتا

12

یاریگا – وادیاره‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌لڤارۆ مۆراتای هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتاڵی له‌ مێركاتۆی هاوینه‌دا گه‌رمترده‌بێت، ئه‌مه‌یش پاش ئه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كان دووپاتی نیازی ڕیال مه‌دریدیان كرده‌وه‌ له‌ هێنانه‌وه‌ی و سوود وه‌رگرتن لێی له‌ ڕووی داراییه‌وه‌، به‌وه‌ی چه‌ند یانه‌یه‌كی ئه‌وروپی ده‌یانه‌وێت بیبه‌نه‌ ڕیزه‌كانیانه‌وه‌.

جۆزێبی مارۆتای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یانه‌ی یوڤێنتوس، پاش بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی له‌ یانه‌ی لازیۆ، له‌ لێدوانێكیدا بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان، دووپاتی ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ كه‌ یانه‌كه‌ی له‌ په‌له‌دان بۆ داخستنی بۆندی مۆراتا به‌ شێوه‌ی كۆتایی له‌ گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، چونكه‌ ریاڵ مه‌درید له‌م هه‌فتانه‌ی كۆتاییدا نایه‌وێت له‌م باره‌یه‌وه‌ گفتوگۆ بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م یانه‌یه‌ ده‌توانێت به‌ بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ له‌م هاوینه‌دا مۆراتا بهێنێته‌وه‌ ڕیزه‌كانی، ئه‌مه‌یش به‌پێی رۆژنامه‌ی (ئاس)ی نزیك له‌ ریاڵ مه‌درید.

شایه‌نی باسه‌ چه‌ندین یانه‌ی به‌هێزی وه‌ك بایه‌رن میونخ و لیڤه‌رپول و ئارسیناڵ، ده‌یانه‌وێت بۆند له‌گه‌ڵ مۆراتا مۆر بكه‌ن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close