ئەیسی میلان لە یەک کاتدا موچەی چوار راھێنەر دەدات

ئەیسی میلان
ئەیسی میلان
یاریگا
پاش ئەوەی بە ھۆی ئەنجامە لاوازەکانی رابردووی, سینیسیا میھایلۆڤیچ لە پۆستی راھێنەرایەتی یانەی ئەیسی میلان دوور خرایەوە, بەرپرسانی ئەو یانەیە پێویستە لە یەک کاتدا مووچەی چوار راھێنەر پێکەوە بدەن.

دوای دوور خستنەوەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری لە ساڵی 2013, کلارێنس سیدۆرف بە بڕی 2،5 ملیۆن یورۆ وەک راھێنەری رۆسێنەری دەستنیشان کرا, پاشان لە کۆتایی وەرز راھێنەری ھۆلەندیش لە پۆستەکەی دوورخرایەوە, لە دوای سیدۆرف بەرپرسانی میلان پیپۆ ئینزاگیان ئەمجارە وەک راھێنەری یانەکەیان بە بڕی 1.5 ملیۆن یورۆ دەست نیشان کرد و ئەویش بە دۆخی راھێنەرەکانی پێش خۆی چوو, دواجار بەرپرسانی یانەی ئیتاڵی سینیسیا میھایلۆڤیچی سربی بە راھێنەری ئەو یانەیە دەست نیشانکرا و ئەمرۆ ئەو راھێنەرەش لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.

بەم ھۆیەوە بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلان, پێویستە لە یەک کاتدا مووچەی چوار راھێنەر بدەن, بە ھۆی ئەوەی سێ راھێنەرییان دوور خستۆتەوە و چوارەمیشیان کریستین برۆکیە کە وەک راھێنەری ئەو یانەیە دەست نیشانرکاوە تا کۆتایی ئەم وەرزە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close