دوایین زانیاری لەسەر یاریزانە پێکاناوییەکانی ئارسێنال

ئارۆن رامسی
ئارۆن رامسی
یاریگا
ئارسێنال ھەفتەی داھاتوو لە گەری ٣٣ـی پریمەر لیگ دەبێت میوانی یانەی وێستھام یونایتد, ئەمرۆ ئارسێن ڤینگەر راھێنەری تۆپ ھاوێژەکان دوایین زانیاری لەسەر یاریزانە پێکاناوییەکانی یانەکەی بڵاوکردەوە.

ڤینگەر سەبارەت بە پێکھاتەکەی بۆ یاری ھەفتەی داھاتوو گوتی” دەمانەوێت بە ھەمان ئەو پێکھاتەی بەرامبەر واتفۆرد یاریمان کرد, بەشداری ئەو یارییەش بکەین, رامسی دەتوانێت بەشداریمان لەگەڵدا بکات, چونکە دوێنێ بەشداری لە راھێنانەکانی کردووە و سبەی دوایین پشکنینی بۆ دەکرێت.

راھێنەری تۆپ ھاوێژەکان سەبارەت بە پێکانەکەی فلامینی گوتی” ئەو یاریزانەش دۆخی وەک رامسیە.

بە گشتی سەبارەت بە یاریزانە پێکراوەکانی یانەکەی ڤینگەر گوتی” کازۆرلا و چامبێرلین تەنھا دو ویاریزانی پێکاناوی ئێمەن, ھەوڵ دەدەین چامبەرلین بگەینین بۆ یاری ھەفتەی داھاتوو و کازۆرلاش زۆری نەماوە بەشداری لە راھێنانەکانی یانەکەی بکاتەوە.

لە کۆتاییدا راھێنەری فەرەنسی سەبارەت بە دۆخی ھەردوو ناوەراستکاری یانەکەی تۆماس رۆسیچکی و جاک ویلشێر رونیکردەوە, ئەو دو ویاریزانە شەوی ھەینی لەگەڵ تیپی خوار ٢١ ساڵی یانەکەیان بەشداری یارییەک دەکەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close