میسی ئامارەکانی بەرەو لاواز بوون دەچێت

لیۆنێل میسی
لیۆنێل میسی
یاریگا
لیۆنێل میسی, ئەستێرەی ئارجانتینی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا, سەرەرای ئەوەی لە ساڵانی رابردوو ھەرچی ئامار و ریکۆردی بە ناو لە جیھانی تۆپی پێ بوونی ھەبووە بەناوی خۆی کردووە, بەڵام چەند یارییەکە ئامارێکی لاوازی لە دوای خۆی بەجێھێشتووە.

لە یاری شەوی رابردووی نێوان ھەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئاتلەتیکۆ مەدرید, لیۆنیل میسی تەنھا زیاتر لە تێرشتێگنی گۆلپارێز رایکردووە, ئەویش 7720 مەترە, ئەو یاریزانە لە چەند یاری رابردووی یانەکەی, بە تایبەت دوای یاری بەرامبەر ئارسێنال لە چاو یارییەکانی رابردوو کەمترین رێژەی راکردنی تۆمار کردووە, بەم ھۆیەوە زۆرێک پێیانوایە ئەو یاریزانە ھەفتە دوای ھەفتە, کێشەی جەستەیی بۆ دروست دەبێت و پێدەچێت لە چەند سالێکی نزیک بە یەکجاری ئاستی بەرەو خراپ بوون بچێت.

میسی 28 ساڵی لەو یارییەدا سەرەرای ئەوەی 90 خولەک یاری کرد, بەڵام نەیتوانی ھەندەی راکیتیچ کە لە خولەکی 63 یاریگای جێھێشت رابکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close