نینی بە باشترین یاریزانی ئارسێنال دەست نیشانکرا

موحەمەد نینی
موحەمەد نینی
یاریگا
موحەمەد نینی, یاریسازی یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا بە باشترین یاریزانی مانگی رابردوو لە لایەن ھاندەرانی ئەو یانەوە ھەڵبژێردرا.

نینی مانگی ئاداری رابردوو لەگەڵ یانەکەی توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات, بۆیە توانی سەرکەوێت بەسەر ھەردوو رکابەرەکەی دانی وێلباک و مەسعود ئۆزیل و لەلایەن ھاندەرانی یانەکەیەوە بە باشترین یاریزان دەست نیشانکرا.

لەلایەن خۆیەوە یاریزانی میسری دوای ھەڵبژاردنی بە باشترین یاریزان, خۆشحالی خۆی نەشاردەوە و گوتیشی لەمەودوا ئەرکی قورستر دەبێت, بۆیە ھەموو ھەوڵێک دەدات بە باشترین شێوە لە خزمەت یانەکەیدا بێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close