خێرەکەی بۆ بارسێلۆنا شەرەکەی بۆ بەرازیل

29B98F3000000578-3129214-Neymar_endured_a_frustrating_night_against_Colombia_and_will_now-a-3_1434612849287

یاریگا-ئەستێرەی بەرازیلی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نەیمار داسیلڤا، وەک ئاشکرایە لە ئێستادا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، بەڵام لە پاڵ ئەوەشدا تا ئێستا یارمەتیدەرێکی باش نەبوە بۆ هەڵبژاردەکەی، لە کۆپا ئەمریکای ٢٠١٥ بەرامبەر بە هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا ئاژاوەی نایەوە و بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا و چەند یاریەکیش سزادرا، دواتر بەرازیل ماڵئاوای کرد لە پاڵەوانیەتیەکە.

لاوە بەرازیلیەکە لە یاری رابردوو بەرامبەر ئۆروگوای لە میانی یاریەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی کارتی زەردی پێدرا، کە زۆرێک پێیان وابوو بەهۆی نزیکی یاری کلاسیکۆی ئیسپانیا بە ئەنقەست ئەو کارەی ئەنجام داوە، بەو هۆیەش نەیتوانی لە یاری ئەمرۆ بەژداری بکات بەرامبەر پاراگوای، بەرازیل لەم یاریەشدا زۆر بە زەحمەت ٢-٢ یەکسان بوو لەگەڵ پاراگوای و بۆ دووەم یاری لەسەر یەک تامی بردنەوەی نەکرد.

لێرەدا پرسیارێک دێتا ئارا، ئایا نەیمار رۆژێک دێت بتوانێت وەک رۆناڵدۆ و رۆناڵدینهۆ و ئەستێرەکانی دیکەی سامبا خزمەت بە هەڵبژاردەکەی بکات؟ یان هەر خێرەکەی بۆ بارسێلۆنایە و شەرەکەی بۆ بەرازیلە!

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close