گریزمان خۆی یەکلا کردەوە

ئانتۆنیۆ گریزمان
ئانتۆنیۆ گریزمان
یاریگا
ئانتۆنیۆ گریزمان, ھێرشبەری فەرەنسی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا, داھاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەیدا یەکلا کردۆتەوە.

گۆلکاری لاوی فەرەنسی, لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ” دەیلی ستار”ـی بەریتانیا سەبارەت بە داھاتووی خۆی گوتی” من لە یانەیەک یاری دەکەم یەکێکە لە گەورەترین یانەکانی جیھانە, بۆیە بە ھیچ شێوەیەک بیر لە جێھێشتنی ریزەکانی ئەتلەتیکۆم نەکردۆتەوە, ئەو ھەواڵانەی کە باس لە چوونی من دەکەن, دوورن لە راستی.

ئەمە لە کاتێکدایە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا, لە ھەوڵی ئەوەدان گریزمان ھاوینی رابردوو پەلکێشی ریزەکانیان بکەن, بەڵام بەم قسانە ھەموو ئەو یانانە بێ ھیوا دەبن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close