ھەواڵێکی چاوەرواننەکراو بۆ ھاندەرانی ئارسێنال

ئارسێن ڤینگەر
ئارسێن ڤینگەر
یاریگا
ئارسێن ڤینگەر, راھێنەری فەرەنسی یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا بە ھۆی ئەنجامە لاوازەکانی وەرزی ئەمساڵ, چەندینجار لەلایەن ھاندەرانی ئەو یانەیە داوای لێکراوە ریزەکانی یانەکەیان جێبێلێت, بەڵام دەنگۆیەک ھەیە ئەو راھێنەرە لەو یانەیە بەردەوام دەبێت.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” تایمز”ی بەریتانیا ئاشکرای کردووە, بەرپرسانی تۆپ ھاوێژەکان لە ھەوڵی ئەوەدان گرێبەستی راھێنەری یانەکەیان نوێبکەنەوە, ئەمەش لە دوای ئەوە دێت ماوەی رابردوو یەکێک لە خاوەنەکانی ئەو یانەیە پالپشتی مانەوەی ڤینگەری کردووە.

بەم ھۆیەوە پێدەچێت شەپۆلێکی تری رەخنەی ھاندەرانی ئەو یانەیە روو بکاتە بەرپرسانی یانە, بە ھۆی ئەوەی چەندین ساڵە ئەو یانەیە بێ بەش بووە لە نازناوی گەورە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close