پۆگبا نزیکبووە لە چێلسی

پۆل پۆگبا
پۆل پۆگبا
یاریگا
پۆل پۆگبا, یاریسازی بە توانای یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا ھاوینی رابردوو نزیکبووە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی چێلسی ئینگڵتەراوە بکات.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” ئێکیپ ” بڵاویکردەوە, بەرپرسانی خانمە پیرەکە ھاوینی رابردوو رازیبوون بەرامبەر بە 90 ملیۆن یورۆ دەستبەرداری پۆل پۆگبا، یاریسازی فەرەنسی یانەکەیان ببن, بەڵام بەرپرسانی چێلسی دواکەوتن لە کۆتایی ھێنان بەم گواستنەوەیە, بۆیە دواجار یاریسازە فەرەنسیەکە لە ریزەکانی یانەکەی مایەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە, ھەردوولا کۆتاییان بە گواستنەوەکە ھێنا بوو, بەڵام بەرپرسانی چێلسی بە ھۆکاری درەنگ گواستنەوەی ئەو پارەیە، نەیانتوانی سەرکەوتوو بن و کاتی گواستنەوەی یاریزانان کۆتایی ھات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close