هاری کەین دوو گرێبەستی گەورە رەتدەکاتەوە

هاری کەین
هاری کەین
یاریگا

هاری کەین، گۆلکاری ئینگلیزی یانەی تۆتێنهامی ئەو وڵاتە رەتیدەکاتەوە ریزەکانی یانەکەی جێبێلت و دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

رۆژنامەی “as”ی وەرزشی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، هاری کەین گۆلکاری بە توانای تۆتێنهام هۆتسپێر لەلایەن چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا داوای دەکرێت، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادە نیە ریزەکانی یانەکەی جێبێلێت و گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی انەکەی کردووە لەسەر مانەوەی لەو یانەیە. ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە، ماوەی رابردوو هەردوو یانەیە ریال مەدریدی ئیسپانیا و مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا داوای ئەو یایزانەیان کردووە.

کەین بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، داوای موچەی هەفتانەی ۸٠ هەزار پاوەند دەکات، بەرپرسانی ئەو یانەیەش دوای بەدەستهێنانی بلیتی چامپیۆنز لیگ بۆ وەرزی داهاتوو، ئەوا ئامادەن ئەو برە مووچەیە پێشکەشی هێرشبەر یانەکەیان بکەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close