ئارسێنال گرێبەستی پێنج یاریزانی نوێدەکاتەوە

مەسعود ئۆزیل
مەسعود ئۆزیل
یاریگا

بەرپرسانی انەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا، پرۆژەیەکیان ئامادە کردووە بۆ نوێکردنەوەی کۆمەڵێک لە یاریزانانی یانەکەیام، بۆیە لە ماوەی داهاتوو بریارە ئەو پرۆژەیە دەست بە جێبەجێ کردنی بکرێت.

ئەمرۆ رۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشکاری کردووە، تۆپ هاوێژەکانی لەندەن لە پێناو هێشتنەوەی هەر یەکە لە یاریزانانی یانەکەیان مەسعود ئۆزیل، سانتی کازۆرلا، چامبێرلین، ویلشێر و ئالێکسێس سانچێز دەیانەوێت دەست بە گفتوگۆ بکەن لەگەڵ ئەو یاریزانانە، بۆ ئەم مەبەستەش پارەیەکی باشیان بۆ ئەو پرۆژەیە ئامادە کردووە.

لە ماوەی رابردوو دەنگۆی زۆر هەبووە لەبارەی چوونی ئۆزیل لە ریزەکانی ئارسێنال، بۆیە بەرپرسانی ئەو یانەیە دەیانەوێت کۆتایی بەو دەنگۆیانە بهێنن و یاریسازە بە تواناکەیان بۆ سالانێکی زۆر لە ریزەکانیان بهێڵنەوە

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close