یوڤێنتوس چەند یاریزانێکی لە دەرەوەی بازنەن

ماریۆ ماندزۆکیچ
ماریۆ ماندزۆکیچ
یاریگا
یوڤێنتوس, لە یاری ھاتنەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنز لیگ, لە کاتێکدا رووبەرووی بایرن میونشن دەبێتەوە, پێشتر دەنگۆی ئەوە ھەبوو تەنھا کیەلێنی بەشداری ئەو یارییە ناکات, بەڵام ئێستا دوو یاریزانی تریش ئەگەری بەشدارینەکرنیان ھەیە.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” گازێتا دێلۆ سپۆرت”ـی ئیتاڵی لەسەر زاری رۆمێئۆ ئێگریستی، رۆژنامەنوسی نزیک لە یانەی خانمە پیرەکە بڵاویکردۆتەوە, ماریۆ ماندزۆکیچ ھێرشبەری ئەو یانەیە, لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر ساسۆلۆ بە ھۆی پێکانەوە نەیتوانی بەردەوام بێت لە یاریکردن, بۆیە تا ئێستا بەشداریکردنی ئەو یاریزانە یەکلانەبۆتەوە.

لەلایەکی ترەوە, کلاودیۆ مارکیزیۆ, بەرگریکاری یوڤێنتوس بە ھۆی پێکانی ماسولکەکانی قاچی, لەوانەیە سێ ھەفتە لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە, ھەربۆیە ناتوانێت بەشداری لەو یارییەدا بکات, ھەرچەند پێگەی ئەو یانەیە تا ئێستا ئەو ھەواڵانەی پشت راست نەکردۆتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close