بەپەلە: نوێترین ھەواڵ لەسەر کەیسی بێنزیما

کەریم بێنزیما
کەریم بێنزیما
یاریگا
ئەمرۆ سەرچاوە وەرزشیەکان بڵاوییان کردەوە, دادوەری کەیسی کەریم بێنزیما و ڤالبوێنا ھەردوو یاریزانی ھەڵبژاردەی فەرەنسا, بریاری ھەلوەشاندنەوەی کەیسەکەی داوە.

رۆژنامەی” as”ـی وەرزشی ئیسپانیا ئەمرۆ بڵاویکردەوە, بریاروابوو ھەفتەی رابردوو دادگای فەرەنسا جارێکی تر دەست بە لێکۆلینەوە لەسەر کەیسەکەی بێنزیما بکاتەوە, بەڵام لەسەر داوای پارێزەری ئەو یاریزانە, دادگاییەکە بۆ ئەم ھەفتەیە دواخرا, لەو ماوەیەدا دوای چەندین گفتۆگۆ لە نێوان پارێزەری بێنزیما و دادوەری دادگا, بریاردا ئەو کەیسە ھەلبوەشێنرێتەوە, بۆیە پێدەچێت بێنزیما جارێکی تر پەیوەنی بە ریزی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە بکاتەوە.

دادوەری فەرەنسی بریاریداوە, لەمەودوا نابێت بێنزیما تێکھەلی یا خود چاوی بە ڤالبوێنا بکەوێت, بەڵام دەتوانن لە تیپێکدا یاری بکەن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close