میسی و سوارێز باشترینەکانی ئەوروپان

لیۆنێل میسی و لویس سوارێز
لیۆنێل میسی و لویس سوارێز
یاریگا
لیۆنێل میسی و لویس سوارێز, ھەردوو گۆلکاری بە توانای یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا توانیوانە ئاستێکی باش پێشکەش بکەن و بە تۆمار کردنی ١٤ گۆل, لە پێشەوەی گۆلکارانی ئەوروپا دێن.

پێگەی فەرمی یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە, ھەردوو گۆلکاری ئارجانتینی و ئۆروگوایی یانەکەیان, لە ساڵی ٢٠١٦ـدا ھەریەکەیان توانیویانە ١٤ گۆل تۆمار بکەن, بۆیە باشترینی پێنج خولە بەناوبانگەکەی ئوروپان. ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە, لەو ساڵەدا بە گشتی یانەکەیان ٤٤ گۆلیان تۆمار کردووە و زیاتر لە نیوەی ئەو رێژەیە, ھەردوو یاریزانی میسی و سوارێز تۆمارییان کردووە.

لەلایەکی ترەوە, نێیمار داسیلڤای ھێرشبەری برازیلی کەتەڵونیەکان, ساڵی ٢٠١٦ تەنھا شەش گۆلی بۆ یانەکەی تۆمار کردووە, بەڵام ئاستێکی کاریگەری ھەبووە لەسەر ئەنجامەکانی یانەکەی.

لیستی باشترین گۆلکارانی پێنج خولە بەناوبانگەکەی ئەوریا بەم شێوەیە:

١- لیۆنێل میسی, لویس سوارێز ١٤ گۆل

٢- زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ ١١ گۆل

٣- سێرخیۆ ئاگوێرۆ,کوین گامیرۆ ٩ گۆل

٤- کریستیانۆ رۆنالدۆ, کەریم بێنزیما, بوریا باستۆن, گۆنزالۆ ھیگواین, رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی ٨ گۆل.

٥- واینی روونی ٧ گۆل

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close