چینەیەکان پارەیەکی خەیالیان بۆ یاریزانێکی بارسێلۆنا ئامادە کردووە

ئاردا تۆران
ئاردا تۆران
یاریگا
دوای ئەوەی یانە چینیەکان بازاری ئەم وەرزەی گواستنەوەی یاریزانانیان گەرم کرد, تا دێت ئەوان بەردەوامن لە ھەوڵی ھێنانی یاریزانە بەناوبانگەکان.

ئەمرۆ رۆژنامەی “ھابەر تورک”ـی تورکیا ئاشکرای کرد, یانەیەکی چینی کە تا ئێستا ناوی ئاشکرا نەکراوە, خۆی ئامادە کردووە بۆ ئەوەی بە بڕی 100 ملیۆن یورۆ ئاردا توران, یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەو ولاتە و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بگوازنەوە ریزەکانیان. ھەرچەند تا ئێستا بەرپرسانی بارسێلۆنا ھیچ ھەواڵێکیان لەمبارەیەوە بڵاو نەکردۆتەوە.

تۆران دوای نیشاندانی ئاستێکی بەرچاو, ھاوینی رابردوو ریزەکانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیای بەرەو بارسێلۆنا جێھێشت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close