فەرمی : دی یۆنگ یانەیەکی نوێ هەلبژارد

نایگێل دی یۆنگ
نایگێل دی یۆنگ
یاریگا
نایگل دی یۆنگ، ناوەراستکاری هۆلەندی پێشووی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا دوای جیابونەوە لەو یانەیە روویکردە خولی ئەمریکا و پەیوەندی بە یانەی لۆس ئانجلۆس گالاکسیەوە کرد.

پێگەی فەرمی یانەی لۆس ئانجلێس گالاکسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەکەیان گویشتنە رێکەوتن لەگەڵ نایگێل دی یۆنگ ناوەراستکاری هۆلەندی پێشووی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، بۆیە لە وەرزی نوێ خولی وڵاتەکەیان بۆ ماوەی یەک وەرز و بە بڕی 500 هەزار دۆلار یاری بۆ یانەکەیان دەکات.

دی یۆنگ وەرزی ئەمساڵ دوای وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی ئەیسی میلان لەلایەن سینیسیا میهایلۆڤیچ، بە شێوەیەکی لەم لە پێکهاتەی سەرەکی یاری دەکرد، بۆیە بە رێکەوتنی بەرپرسانی یانە و خودی ئەو یاریزانە، گرێبەستەکەی هەلوەشێنرایەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close